AV Burning Pro 6.5   

Avmediasoft AV Burning Pro نەرمەواڵەیێکی بە رواڵەت ساکارە و لە هەمان کات دا زۆر بەهێزە بۆ دابین کردنی ویستی بەکارهێنەران لە پەیوەندی لە گەڵ کۆپی زانیارییەکان لە سەر هەر چەشنە سی دی و دی وی دی ـەک. ئەم ئامرازە کە لە گەڵ نزیک بە تەواوی جۆرەکانی لەوحی پستێنراو(CD&DVD) دا دەگوونجێت، دەتوانێ بە خێرایێکی زۆر بەرز وەکار کەوێ و کاری کۆپی کردنی زانیارییەکان بە شێوەی جۆراوجۆر بە ئاکام بگەیێنێ. کۆپی زانیارییەکان بە شێوەی داتا، رایت بە شێوەی لەوحی پستێنراوی دەنگی و هەروەها رایت و کۆپی زانیارییەکان لە سەر گشت جۆرەکانی لەوحی پەستێنراو بە شێوەی ویدئۆ بە توانایی پێشاندان لە سەر سیستەمەکانی دەنگ و رەنگ لە تایبەتمەندییەکانی تری ئەم ئامرازەن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 2.68 MB
File ver    : 6.5.6
File format : exe
Date Added  : April 15th, 20101
Last viewed : Jan 16th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
µTorrent version: 3.2.1   

بە کەڵک وەرگرتن لە BitTorrent دەتوانن بە خێرایێکی زۆرەوە فایلەکان دابگرن و هەروەها بەشدار بن لە بڵاو کردنەوەی فایل و پانتایی باند. µTorrent بەرنامەیێکی بەهێز و بە توانایە بە ئیمکاناتێکی زۆرەوە کە بۆ پێکهێنانی پەیوەندی نیوان بەکارهێنەران بە هۆی سیستەمی ویندۆزەوە بە تۆرەکانی BitTorrent پێک هاتووە!
ئەم بەرنامەیە کەمترین جێ پێ لە کاتی پەیوەندی کردن و سەردان بە تۆرەکانی BitTorrent بە جێ ناهێڵێ و تەراحی ئەم پرۆگرامە بەشێوەیێک کراوە کە کەمترین جێگا لە بیرگەی هارد، رام و CPU دا بگرێت و لە هەمان کاتیشدا بە شێوەیێکی زۆر کارا تواناییەکان خۆی لە ئیختیار بەکارهێنەر دا دەنێت.
داگرتنی هاوکاتی چەندین فایل، کەلك وەرگرتن لە پانتایێکی زۆر کەمی باند،خێرایێکی زۆر و تایبەتی، پشتیوانی لە UPnP (تەنیا لە winXp دا )، پشتیوانی لە تەواوی پرۆتۆلۆلە ئیزافیەکان، پشتیوانی لە Trackerless - Mainline DHT و چەندین کرداری بە توانای تر لە خاڵە بەرچاوەکانی ئەم پرۆگرامەن.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 941KB
File ver    : 3.2.1 build 28086
File format : exe
Date Added  : Oct 3th 2012
Last viewed : Jan 16th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Free Download Manager 3.9   

بە سەرنج دان بە بەربڵاوی ئینترنێت و دوای ئەویش چوونە سەری قەبارەی فایلەکان لە سەر سێروێرەکان و داخوازی بەکارهێنەر بۆ داگرتن، پێویستی بە نەرمەواڵەی بەرێوەبردنی داگرتن زیاتر هەست پێدەکرێت. بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیایێکی زۆر هەستاون بە درووست کردنی نەرمەواڵەی ئەم بوارە.
Free Download Manager ناوی نەرمەواڵەیێکە کە بۆ بەرێوە بردنی داگرتنەکان کەڵکی لێوەردەگیرێت. کردارە گرینگەکانی ئەم پرۆگرامە بریتین لە:
- توانایی داگرتن لە Bittorrent (جێگەی باسە کە ئەم کردارە یەکێک لە پێداویستیەکانی زۆر گرینگی ئەو کەسانەیە کە بە دوای فایلەکانی تایبەتیدا دەگرێن و کەم دەست دەکەون)
- توانایی ئاپلۆد کردنی فایلەکان بۆ کەڵک وەرگرتنی خەڵکانی تر
- توانایی داگرتنی فیلم وبەشە تەسویریەکانی فلاش لە مالپەرەکانی وەکووYoutube, Google Video وگۆرینیان بە فۆرمەتەکان باو
- توانایی درووست کردن و تەنزیمی بەرنامە بە شێوەی پۆرتابڵ
- توانایی بڵاوکردنەوەی فایلەکانی دەنگ و رەنگ کە بە تەواوی دانەگیراون
- توانایی نیشاندانی ناو فایلەکانی زیپ پێش داگرتن
- توانایی تەنزیمی ترافیک و بەرتەسک کردنەوەی پانتایی باند(کاتێک ئێوە دەتانهەوێ هەم بەرنامەیێک دابگرن وە هەم لە ناو ئینترنێت دا سوور بدەن و بگەرێن، لەم کاتە دا خێرایی گەرانی ئێوە بۆ گەران دادەبەزێ، بەڵام بە تەنزیم کردنی ئەم کردارە هاوکات دەتوانن هەم بەرنامە دابگرن و هەمیش لە ناو نێت دا بگەرێن)...!

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 7,0MB
File ver    : 3.9.7
File format : exe
Date Added  : May 28, 2012
Last viewed : Jan 16th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
Youtube HD Downloader v4.62   

YouTube.com چیە؟ YouTube ماڵپەرێکی گشتی یە بۆ دانانی فایلەکانی ویدئۆ کە هەموو کەس لە هەر شوێنێک دەتوانی ئاپلۆدیان بکات و بیانبینێ. YouTube لە ناوەراستەکانی فێبواری لە لایەن سێ کەس لە فەرمانبەرەکانی PayPal هاتە دامەزراندن و لێدانی فایلی ویدئۆیی یان لە سەر بناغەی Adobe Flash technology پەیرێژی کرد.
لەو ماڵپەرە دا دەتوانن موزیک ویدئۆکان، کلیپەکانی تەلێفزیۆنی،هیندێک بەشە فیلم و...چ بە شێوەی ئاماتۆر وە یان ئۆرژیناڵ دابنێن و ببینن. YouTube Downloader کەرەستەیێکی ساکارە بۆ داگرتنی ویدئۆکانی یوتووبە و سەیڤ کردنیان بە شێوەی AVi File لە سەر کامپیۆتێری شەخسی خۆتان. بەم پرۆگرامە دەتوانن بە پەیست کردنی url ویدئۆیێک لە ناو ئەو نەرمەواڵەیە بە کرتە لە سەر Start، ویدئۆکە داگرنە ناو فۆلدێری کامپیوتێرەکەتان.بۆ لێدانی ویدئۆکە هیچ پێویستیتان بە پلەیرێکی تایبەتی نییە و دەتوانن بە میدیا پلەیر فیلمەکە ببینن. YouTube Downloader نەرمەواڵەیێکی خۆراییە کە هیچ چەشنە ADWARE ، SPYWARE ، REGISTRATION ، POPUPS ، MALWARE لە گەڵدا نییە و پشتگری لە فایلەکانی AVI ، MPEG و FLV دەکات و هەر وەها توانایی داگرتنی Google Video هەیە و سەیڤی تەنزیمەکانی کاتی دەچون لە بەرنامەکە دەکات و...!

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 2.71 MB
File ver    : 4.62
File format : exe
Date Added  : March 02, 2012
Last viewed : Jan 16th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
MIX.FX Version 1.04   

رەنگە بۆ ئێوەش هاتبێتە پێش کە بتانهەوێ ئەنیمەیشنی فلاش وەک دوگمەی فلاش، بانێر، فلاشIntros، ئێفەکتی نوسراوە و هەر چەشنە ئێفەکتی فلاشیتر بۆ ماڵپەری خۆتان تەراحی بکەن، بەڵام بە هۆی نەزانینی بەکارهێنانی ئامرازەکانی بە‌هێز و دژوار لە کارپێکردن دا وەک Adobe Flash لە دروستکردنی ئەم جۆرە فلاشانە خۆتان پاراستووە و بۆ ئەم مەبەستە کارەکانتان داوە بە کەسانی شارەزا و نرخێکی زۆریشتان بۆ داوە. ئەم ئامرازەی کە ئێستا دەتانهەوێ دایبگرن بە بێ هەبوونی هیچ چەشنە ئەزموونێک دەتوانن ئەنیمەیشنی فلاشی زۆر بەهێز دروست بکەن.
Mix-FX ئامرازێکی ساکار و بەهێزە کە ئیمکانی درووستکردنی دوگمە و ئەنیمەیشنی فلاشی زۆر سەرنج راکێش، ئەویش تەنیا لە چەند ساتێک دا پێک دەهێنی و رێگە بە ئێوە دەدات هەتا بە گۆڕینی رەنگ و سایزی دڵخواز و دەیان بژاردەی ترهەڵبستن بە دروست کردنی سەدان ئەنیمەیشنی جۆراجۆر و سەرنج راکێش بۆ مەبەستە جۆراوجۆرەکانتان.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 1.4 MB
File ver    : 1.04
File format : exe
Date Added  : June 08, 2002
Last viewed : Jan 16th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7